Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:49

یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌کى نوێی ده‌رکرد

یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆیی له‌شارى هه‌ولێر ئه‌نجامدا
کوردستان TV
100%


رۆژى شه‌ممه‌ 2018/4/14 یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆیی له‌شارى هه‌ولێر ئه‌نجامدا به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامان له‌یه‌كێتیه‌كه‌ ،  له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیار و راسپارده‌ ده‌ركراون كه‌بریتین له‌ 


1- له‌ یارى نێوان ئاڵا و بروسك له‌ خولى پله‌دووه‌كانى كوردستان، به‌ هۆى وتنى قسه‌ى ناشیرین و جێنودان و ده‌رچوون له‌ گیانى وه‌رزشى له‌ لایه‌ن یاریزانانى یانه‌ى ئاڵا (حه‌سه‌ن عه‌بدولباست) ژماره‌ 18 بریاردرا به‌:
• راگرتنى ناوبراو بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ له‌ رێكه‌وتى 2018/4/14 تا 2019/4/14.
• غه‌رامه‌كردنى به‌ بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

2- له‌ یارى نێوان بروسك و ئارارات له‌ خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان، به‌ هۆى نه‌بوونى گوێزه‌ره‌وه‌ى یاریزانان (نقاله‌) تا كۆتایی هاتنى گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌، بریاردرا به‌ غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى بروسك به‌ بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

3- له‌ یارى نێوان گاره‌ و هه‌ڵۆ له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به‌ هۆى ده‌ركردنى له‌ یارییه‌كه‌ و وتنى قسه‌ى ناشیرین به‌ ناوبژیوانان له‌ لایه‌ن راهێنه‌رى یانه‌ى گاره‌ (ئه‌حمه‌د جدیع)، بریاردرا به‌:
• راگرتنى ناوبراو به‌ ئاماده‌نه‌بوونى له‌ یارى داهاتووى یانه‌كه‌ى.
• غه‌رامه‌كردنى به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

4- أ- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد، بۆ زیاتر كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر كێشه‌ و گرفت و ئاژاوه‌كانى یارى نێوان شه‌هیدان و سه‌یدسادق له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان، كه‌ پێك هاتوون له‌م به‌رێزانه‌ى خواره‌وه‌:
• سه‌لام حوسێن ـ سه‌رۆك
• كرێكار زرار ـ ئه‌ندام
• له‌تیف ئه‌مین ـ ئه‌ندام
• ته‌ڵعه‌ت سه‌عدوڵڵا ـ ئه‌ندام
• عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان ـ ئه‌ندام
4- ب – ئه‌نجام نه‌دانى یارییه‌كانى هه‌ردوو یانه‌ى ناوبراو تا لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بێت.

5- سه‌رجه‌م یارییه‌كانى چالاكى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له‌ كاتژمێر 4:00 ـى ئێوارە ئه‌نجام ده‌درێت.

6- داوا له‌ نوێنه‌رانى یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى قۆناغى كۆتایی خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین، كه‌ پێك دێن له‌: (ئاسۆ, شێخان, چه‌مچه‌ماڵ، شه‌قڵاوه‌، رزگارى، خانه‌قین، براوه‌ى یارى نێوان بروسك و مه‌خموور و براوه‌ى یارى نێوان بازیان و پیره‌مه‌گروون)، رۆژى شه‌ممه‌ى دادێ رێكه‌وتى 2018/4/21 له‌ كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ، بۆ كۆبوونه‌وى هونه‌رى و راكێشانى تیروپشك له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.