حكومه‌تی ئیسڕائیل رایگه‌یاند ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی كه مانگی پێشوو دوای هاتنه سنووری ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان خستوویانه‌ته خواره‌وه، به ته‌قه‌مه‌نیی پڕچه‌ك كرا بوو و نیازی ئه‌نجامی ئه‌ركێكی هێرشبه‌رانه‌ی هه‌بووه.
سوپای ئیسڕائیل رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌ندلایه‌نه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه كه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه ئێرانییه‌كه‌ی كه له‌ناو خاكی سووریاوه دزه‌ی كردبوو بۆ ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان، ته‌قه‌مه‌نیی هه‌ڵگرتبوو و نیازی هێرش كردنی بۆ شوێن یان چه‌ند شوێنێك له‌ناو خاكی ئیسڕائیلدا هه‌بووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.