كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسى لقى بیست و سێى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌لێدوانى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى رایگه‌یاند :سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه كاتژمێر 10 له‌سنورى قه‌زاى مه‌خمور و ده‌وروبه‌ری بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ كاندیدانمان له‌سنوره‌كه ده‌ست پێده‌كات
، دوای ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر، له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره دواى ئه‌و ڕه‌وشه‌ى به‌سه‌ر مه‌خمور داهات له‌داگیر كردنى له‌لایه‌ن سوپای عێراق و حه‌شدى شه‌عبى ، ناوچه‌كه دووچارى نائارامى بووه‌ته‌وه به‌هۆیه‌وه له‌ئێستادا 10 باره‌گامان داگیركراوه كه‌سوپای عێراق و حه‌شد ده‌ستى به‌سه‌ر داگرتووه ، وێڕاى ئه‌وه‌ى خانووى هه‌ڤاڵانمان داگیر كراوه و كراوه‌ته باره‌گاى سه‌ربازى
به‌رپرسى لقى مه‌خمور ڕاشیدهگهیهنێت ، كاندیدانمان له‌سنوره‌كه تایبه‌ت له‌مه‌خمور و قه‌راج ئازادیان سنوردار كراوه ، وهكاندیدانمان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كه‌ن له‌وناوچانه
كرمانج عه‌بدوڵڵا ڕاشیگه‌یاند : له‌سنورى گوێڕ و دیبه‌گه كهلهژێر ده‌سه‌ڵاتى پێشمه‌رگه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى باشتر بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌ده‌ین .
له‌سنورى مه‌خمور- بازنه‌ى موسڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چوار كاندیدى هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، كه‌تێیدا سێ پیاو یه‌ك ئافره‌ت كاندیدن ، وه له‌بازنه‌ى هه‌ولێر یه‌ك كاندیمان هه‌یه
سنورى قه‌زاى مه‌خمور دوای شازده ئۆكتۆبه‌ر جیاوازتر ده‌بیندرێت له‌شارى كه‌ركوك ، له‌مه‌خمور ته‌واوى فهرمانگهكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ قه‌زاكه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.