Erbil 13°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 20:58

ئه‌ندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: به‌رهه‌م ساڵح یه‌کێتی ته‌واو بچوک ده‌کاته‌وه‌

چونكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر جێگری سكرتێری گشتی بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێ، قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، جه‌زره‌به‌یه‌كی خراپ له‌ یه‌كێتی ده‌دات و به‌جۆرێك ئه‌و حزبه‌ بچوك ده‌كاته‌وه‌.

خه‌لیل سه‌ركانی، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئیش بۆ قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بكات، ئێمه‌ ئاگاداری ده‌كه‌ینه‌وه‌ و پێی ده‌ڵێین دروشه‌مه‌كانی ئێمه‌ به‌كار مه‌هێنه‌ و بۆ خۆت ئازادی ئیشوكار بۆ كام لایه‌نی سیاسی ده‌كه‌یت، چونكه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێ دڵی هیچ كه‌سێك له‌ خۆمان زوویر بكه‌ین.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، چونكه‌ ئێسته‌ لیستی نوێ دروست بووه‌، بێگومان قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، جه‌زره‌به‌یه‌كی خراپ له‌ یه‌كێتی ده‌دات، به‌جۆرێك ئه‌و حزبه‌ بچوك ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ به‌رهه‌م ساڵح ماوه‌یه‌كی زۆر جێگری سكرتێری گشتی بووه‌ ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌، بۆیه‌ به‌رهه‌م ساڵح به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵبژادنه‌وه‌، یه‌كێتیی ته‌واو بچوك ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ باسنیوز

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.