له ناحیه‌ی شێلادزێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی سێ گه‌نج كه هه‌رسێكیان بران به مه‌به‌ستی كردنی گژو گیای به‌هاره روو له شاخه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر له‌و رۆژه‌ی ده‌ست به گه‌شته‌كه‌یان ده‌كه‌ن بێ هه‌واڵ ده‌بن له كه‌س و كارییان و په‌یوه‌ندییان پێوه‌یانه‌وه نامێنێ .
له لێدوانێكیدا بو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی (نائیف نێروه‌یی) به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی ناحیه‌ی شێلادزێ رایگه‌یاند: ئه‌وان هه‌ر له دوای زانینی هه‌واڵه‌كه یه‌كسه‌ر ده‌ستیان كردووه به لێكوڵینه‌وه له رووداوه‌كه و تیمه‌كانی پۆلیس و كه‌س و كاری سێ براكه به‌رده‌وامن له گه‌ڕان ، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاسه‌وارێكی ئه‌و سێ برایه دیار نییه .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: سێ براكه به وڵاغ رۆیشتوون و له كاتی گه‌ِران به دوایاندا وڵاغه‌كه‌یان به گرێدراوی دۆزیوه‌ته‌وه، هیچ ئاسه‌وارێكی دیكه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه بیانگه‌ینێته لای ئه‌و سێ برایه
ئه‌و به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش گوتیشی: له گه‌ڕان به دوای سێ براكه به‌رده‌وام ده‌بین تا ده‌یان دۆزینه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.