Erbil 24°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 13:44

له‌ڕووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێک گیانی له‌ده‌ستداو پێنج سه‌رنشین برینداربوون

له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- باوه‌نوور
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داو 5 كه‌سی تریش بریندار بوون.

 ئێواره‌ی هه‌ینی له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- باوه‌نوور نزیك گوندی به‌رلوت ڕوداوێكی پێكدادان له‌نێوان 2 ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی ئۆپڵ - ناڤارا ڕوویدا له‌ئه‌نجامدا شۆفێری ئۆپڵه‌كه‌ به‌ناوی  )شه‌هاب احمد كریم( له‌دایكبووی 1972 كه‌ دانیشتووی كه‌لاره‌  گیانی له‌ده‌ستداو 5 سه‌رنشینی تریش برینداربوون.

راشیگه‌یاند: ته‌رمی شۆفێره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌لار كراو برینداره‌كانیش له‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌ كه‌لار چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.