ئه‌مڕۆ 30 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفالی گه‌رمیانییه‌كان تێده‌په‌ڕێت و هێشتا كه‌سوكاری قوربانییه‌كان چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌س و كاره‌كانیانن.
له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له 14/4/1988 له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی به‌عسیه‌كاندا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسین و سه‌ركردایه‌تی مه‌یدانی لیوا روكن سوڵتان هاشم كه له‌و كاته‌دا وه‌زیری به‌رگری بووه، هێزه سه‌ربازییه‌كان و به‌شێك له جاش خه‌فیفه‌كان كه به فه‌رمانده‌یی موسته‌شاره خۆفرۆشه‌كان له فه‌وجه‌كانی به ناو به‌رگری نیشتیمانیدا رێكخرابوون، له(شوبات تا ئه‌یلولی ساڵی1988) له گه‌رمیان و له كوێستانه‌كانی نیشتیمان‌دا، له بازنه‌كانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا به‌دڕندانه‌ترین شێوه هێرشی سوتاندن و روخاندن و وشككردن و گرتن و كوشتن و كاولكاری و تاڵانكاریان ئه‌نجامدا.
له 7/4 تــا 20 / 4 / 1988 قۆناغی سێیه‌می ئه‌نفال ده‌ست پێده‌كات، ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌نفال به پڕ زیانترین و ترسناكترین پرۆسه‌ی ئه‌نفال داده‌نرێت كه زۆرترین مرۆڤی كوردی تیادا ئه‌نفالكرا و له ئه‌مڕۆ 14/4/1988 به لوتكه‌ی هێرشی ئه‌نفال ناوده‌بردرێت، چونكه به‌پێی ئاماره‌كان له‌م ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی 20 هه‌زار مرۆڤی كورد له ژن وپیاو و منداڵ و پیر و گه‌نج له‌م رۆژه‌دا به ئیڤا عه‌سكه‌رییه‌كان و تراكتۆری خه‌ڵكی گوازرانه‌وه بۆ قه‌ڵا سه‌ربازییه‌كانی قوره‌تو له وێشه‌وه به‌ره‌و چاڵه هه‌ڵكه‌ندراوه‌كانی به‌عس رۆیشتن و بێ سه‌رو شوێن كران، ئه‌م رۆژه مه‌رگ ئامێزه‌ش كرا به رۆژی ئه‌نفاله‌كان.
راگواستن و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌نفال و جینۆساید و كیمیاباران به‌شێكن له‌سامناكترین و پڕ سوێترین و كاره‌ساتترین رووداو، كه به‌درێژایی مێژو دژی نیشتیمانه په‌رت و گه‌له په‌ژمورده‌كه‌مان ئه‌نجامدراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.