حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكیدا له یادی ئه‌نفالدا رایده‌گه‌ێنێ، تاقه گه‌ره‌نتی و ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر شاڵاوێكی شه‌ڕانگێزانه‌ی ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان هاوشێوه‌ی ئه‌نفال و ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر خوشك و برایانی ئێزدیماندا هات، یه‌كڕیزی و یه‌كێتیی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستانه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه..
ئه‌مڕۆ سی ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان (شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفاله‌كان)دا له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی پێشووی عێراق تێده‌په‌ڕێت. شاڵاوێك كه بۆ سڕینه‌وه‌ی بوون و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی كورد، مرۆڤ و خاك و ژینگه‌ی كوردستانی پێكه‌وه كرده ئامانج و جگه له بێسه‌روشوێنكردن و كۆمه‌ڵكوژكردنی نزیكه‌ی ١٨٢ هه‌زار مرۆڤی بێ تاوان و سڤیل، بووه هۆی خاپووركردنی هه‌زاران گوند و شێواندنی ژینگه و به‌سووتماككردنی خاكی كوردستانیش.
له كاتێكدا یادی قوربانیانی شاڵاوی ئه‌نفاله‌كان، به‌رز ڕاگرتن و ڕێزلێنانه له‌و خوێن و قوربانیه‌ی كه به درێژاییی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی ئه‌م گه‌له پێشكه‌شی كردووه، هاوكات بۆ په‌ند و وانه وه‌رگرتنه له مێژوو به جۆرێك كه به بیر و كردار هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بین وێڕای ڕێگری له‌هه‌ر شاڵاوێكی هاوشێوه‌ی ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان، شوێنه‌واره ده‌روونی و ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و شاڵاوه نامرۆڤانه‌یه‌ش بسڕینه‌وه.
ئه‌م ئه‌ركانه له‌مێژه خه‌مێكی سه‌ره‌كیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و جگه له هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ڕوفاتی پیرۆزی قوربانیانی ئه‌نفاله‌كان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند و ژینگه خاپووركراو و شێوێندراوه‌كانی كوردستان و هاوكاریكردن و باشتركردنی گوزه‌رانی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان، هه‌میشه له كاره له‌پێشینه‌كانی حكوومه‌ت بووه و له‌م پێناوه‌دا ئه‌وه‌ی له توانادا بووبێت كاری بۆ كراوه و هه‌ڵبه‌ته كاری زۆریش ماوه كه ده‌بێ بكرێت و حكوومه‌تی هه‌رێم به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی خۆی ده‌زانێت و كه‌مته‌رخه‌م نابێت.
له ئاستی ده‌ره‌وه‌دا ناساندنی ئه‌م شاڵاوه دڕندانه‌یه به جینۆساید كارێكی جددیی حكوومه‌ت بووه، له عێراقیش دادگای تاوانه‌كان به‌ر له هه‌ر لایه‌نێك ئه‌م شاڵاوه‌ی به جینۆساید ناسیوه و هیوادارین له ڕووی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وه‌یی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و گه‌ل و خاكی كوردستانه‌وه، حكوومه‌تی عێراق وه‌ك ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقیی خۆی، هه‌نگاوی جددی و كرده‌یی بنێت.
كوردستانییانی خۆشه‌ویست..
تاقه گه‌ره‌نتی و ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر شاڵاوێكی شه‌ڕانگێزانه‌ی ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان هاوشێوه‌ی ئه‌نفال و ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر خوشك و برایانی ئێزدیماندا هات، یه‌كڕیزی و یه‌كێتیی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستانه، وه‌ك چۆن یه‌كڕیزیمان له پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا فاكته‌ری سه‌ره‌كیی سه‌رخستنی دۆزی ڕه‌وا و هێنانه‌دیی ئامانجه‌كانمانه بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌شی نه‌وه‌كانمان و كوردستانێكی ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو له سایه‌ی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانیدا.
گه‌لی كوردستان هه‌میشه شانازی به كولتووری لێبورده‌ییی خۆیه‌وه ده‌كات، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و زام و ئازارانه له‌یاد ناكات كه ده‌ستی غه‌دری ئه‌وانی دیكه له جه‌سته و ویژدان و یاده‌وه‌ریی نه‌ته‌وه‌ییدا دروستیان كردوون، وه‌ك چۆن هه‌رگیز ئه‌و ده‌ستی هاوسۆزی و دڵسۆزانه‌یه‌ش له یاد ناكات كه له لایه‌ن دڵسۆزان و دۆستانی مرۆڤایه‌تی و ژیانه‌وه بۆی درێژكراون.
سڵاو بۆ گیانی پاك و بێتاوانی ڕۆڵه ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
١٤/٤/٢٠١٨
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.