نووسینگه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه كه هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكڕۆن و سه‌روكی رووسیا ظلادیمێر پوتین له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا گفتوگۆیان له سه‌ر دۆخی سووریا و چونیه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه كرده‌وه و ماكڕۆن داوای له پوتین كردووه گفتوگۆی زیاتر له‌باره‌ی دۆخی سووریا بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌ینراوه‌كه ماكڕۆن له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌دا جه‌ختی له‌وه كردووته‌وه كه حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه به‌رده‌سته. ماكڕۆن هه‌روا نیگه‌رانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی مافی (ڤیتۆ) له‌لایه‌ن رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی گفتوگۆی كرد له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش دووباره بگه‌رێته‌وه سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.