دوای ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به سه‌رگه‌لی كورد هاتن و كه ئێستاش به كۆتا نه‌هاتووه و به‌رده‌وامی هه‌یه ، به ناچاری ژماره‌یه‌كی زۆری تاكی كورد ئاواره‌ی وڵاتان بوون به تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌ورووپا و له نێوانیاندا ئه‌ڵمانیا .
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ی ئاواره بوون كه‌سانی رۆشنبیر و خاوه‌ن بروانامه و رۆناكبیرن كه به شێوازی جۆراوجۆر خزمه‌ت به گه‌لی كورد ده‌كه‌ن له رووی زمان ، هونه‌ر و كلتور به هه‌موو لقه‌كانیانه‌وه .
كاكی خۆم یه‌كێكه له‌م رۆناكبیره كوردانه‌ی تاراوگه نیشته‌جێی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له كه له رێگای قهلهمهكهیهوه خزمه‌تێكی زۆری به گه‌لی كورد كردووه .
دوایین به‌رهه‌می ناوبراو بریتییه له په‌رتووكێك به ناوی " كاردۆخ كوردی " به زمانی ئه‌ڵمانی كه باس له بیره‌وه‌ریه‌كان ده‌كات و چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا له وڵاتی ئلمانیا بڵاوكرایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.