Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:25

فڕاکسیۆنی پارتی: دژی دواخستنی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازین

فرسەت سۆفی: دەمانەوێت بە هەر نرخێك بێت لە هەفتەی داهاتوو پەسەندبكرێت
کوردستان TV
100%

لەبارەی په‌سه‌ندكردنى پڕۆژەیاسای چاكسازیی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، فرسەت سۆفی،  ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، ڕایگەیاند: "ئێمه‌ وەكو فڕاكسیۆنی پارتی، پێداگرو جیددین كە دەبێت لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ، دوای كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە كە بڕیارە پەرلەمان لەگەڵ حكوومەت كۆببێتەوە،‌ كاتی كۆبوونەوەی پەرلەمانیش دیاری بكرێت و یاساكەیش تێپەڕێندرێت".

وتیشى" بە هیچ شێوەیەك ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نابین یاساكە بۆ پاش هەڵبژاردن دوا بخرێت و، ئەگەریش هەر هێزێك سووربێ لەسەر دواخستنی، ئەوا هەڵوێستی زۆر جیددیمان دەبێ و قبووڵی ناكەین، زۆریش بە ڕاشكاوانە لەگەڵ خەڵكی خۆمان قسە دەكەین و دەمانەوێت بە هەر نرخێك بێت لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا بێتە پەسەندكردن".

ئەو پەرلەمانتارەی فڕاكسیۆنی پارتی، بۆ مالپه‌رى پارتى دیموكراتى كوردستان روونیشی كردەوە، لەگەڵ ئەوەدان ئەو پرسەی پەیوەندی بە پلە باڵاكانەوە هەیە، یاسای خانەنشینی یەكخەری عێراقی وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و چی دیكە ئەو یاسایە دوا نەخرێت.

پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە، لە سەرەتای ئەمساڵ و رۆژی 3-1- 2018  لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرا و لە پەرلەمانیش ڕۆژی 28ی مانگی ڕابردوو، هاتە پەسەندكردن، بەڵام بە هۆی ناڕەزایەتییەوە، سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەسەر داواكاریی فڕاكسیۆنەكان، لە 4ـی مانگی ئاداری ڕابردوودا یاساكەی‌ گەڕاندەوە هۆڵی پەرلەمان و ئاڕاستەی لیژنەی یاسایی و دارایی كرایەوە بۆ هەمواركردنەوەی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.