شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ماوەی 6 مانگە نەوتی کەرکووك ناگهرێتهوه بهغدا و هیچ کەسێکیش لەبەرامبەردا هەڵوێستی نەبووە.
ئهو پهرلهمانتاره روونی كردەوە "ھەندێك پەرلەمانتاری كورد ھەن لە بەغدا، كاتێك كە نەوتی كەركووك داھاتەكەی بۆ مووچەی خەڵكی كوردستان دابین دەكرا، دەیانگوت، نەوتی كەركووك بە تاڵان دەبرێت، بەڵام ئێستا ماوەی شەش مانگە نەوتی كەركووك بە تاڵان رەوانەی ئێران دەكرێت، كەس لەسەر ئەو بابەتە نایەتە دەنگ.''
لهو سهمینارهدا كه له زانكۆی پۆلی تهكنیكیی ههولێر ساز درابوو، لەبارەی چارەنووسی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیداری ھەرێم، شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: "داھاتووی ناوچە كێشە لەسەرەكان پەیوەستە بە یەكگرتوویی و یەكڕیزیی نێوماڵی كورد، بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك، دەبێ ھەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ئەو دۆخە سەپێندراوەی سەر كەركووك رەت بكەنەوە".
لە 16 ئۆكتۆبەری 2017 حەشدی شەعبی و سوپای عێراق شاری كەركووك و بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمیان داگیر كرد، نەوتهكهشی بە قاچاخ دهبرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.