جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی هه‌رێم و كاندیده‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه په‌یڕه‌وی رێنماییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
جێگری پارێزگای هەولێر هۆشداریش دەداتە ئەو حزب و لایەنە سیاسیانەی كەپابەندی ڕێنماییەكانی هەڵبژاردنەكان نابن و داواش دەكات لەدوای بانگەشە لەماوەی 30 ڕۆژدا سەرجەم پۆستەرو ریكلامه‌كان لاببرێن.
تاهیر عەبدوڵا جێگری پارێزگای هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داوا لە حزب و لایەنە سیاسیەكانی بەشداربوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین شوێنە گشتیەكان بەكار نەهێنن بۆ بانگەی هەڵبژاردنەكان و ئەو ماددانە بەكار نەهێنن كە دەبێتە مایەی پیسبوونی شار وە زیان بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت وەك لكێنەرەكان.
وتیشی ده‌بێت باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌ت به‌كارنه‌هێنرێن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و تابلۆكانی رێنمایی و ئاماژه‌داری هاتوچۆ و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی به‌كارنه‌هێنرێن بۆ پرۆسه‌كه.
هەروەها گوتیشی: هەر كەس و لایەنێك لەزگە و سیكۆتین یاخود شوێنە ڕێگە پێنەدراوەكان بەكار بهێنن لێ دەكرێتەوە و ڕووبەڕووی یاسای دەكەنەوە و فلێكسەكانیانیش لێدەكرێنەوە.
تاهیر عەبدوڵا داواش لە لایەنەكان دەكات ڕەچاوی ژینگە بكەن و لەدوای بانگەشەكان لە ماوەی 30 ڕۆژدا دەبێت پۆستەراتەكان لاببرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.