Erbil 18°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 10:04

به‌رپرسێکى باڵاى یه‌کێتى نامه‌ى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ پێشکه‌ش به‌مه‌کته‌بى سیاسی حزبه‌که‌ى ده‌کات

دوانزده‌ ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند و كارگێر مه‌ڵبه‌ند به‌تۆمه‌تى نزیك بوون له‌لیسته‌كه‌ى دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌و پارته‌ دورخرانه‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌تیف شێخ عومه‌ر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى سلێمانى یه‌كێتى نیشتمیانى كوردستان و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی ،  نامه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌پۆسته‌كه‌ى پێش كه‌ش به‌ مه‌كته‌بى سیاسی كردووه‌ .
به‌پێى سه‌رچاوه‌ى میدیاكانى سلێمانى ، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌ 26ى ئازار بووه‌ كه‌ بۆ دووه‌م جاره‌ داوا ده‌كات  له‌سه‌روى خۆی ڕه‌زامه‌ند بن له‌سه‌ر ده‌ست به‌رداربوونى له‌پۆسته‌كه‌ى .
هه‌روه‌ها میدیاكان ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى  په‌یوه‌ندى به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ناوبراو ده‌یه‌وێت بچێته‌ پاڵ به‌رپرسانى دیكه‌ كه‌له‌ڕۆژانى رابردوو ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ . 
له‌تیف شێخ عومه‌ر به‌رپرسى ئێستاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان نزیك به‌هه‌شت ساڵ ده‌بێت له‌و پۆسته‌دایه‌  ، كه‌به‌یه‌كێك له‌مه‌ڵبه‌نده‌ كاریگه‌ر و دیاره‌كانى یه‌كێتى داده‌ندرێ .

له‌دوو ڕۆژى رابردوو به‌دوو بڕیارى جیای مه‌كته‌بی سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، دوانزده‌ ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند و كارگێر مه‌ڵبه‌ند به‌تۆمه‌تى نزیك بوون له‌لیسته‌كه‌ى دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح  له‌و پارته‌ دورخرانه‌وه‌


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.