Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:24

هێرشێکی چەکداری کرایە سەر حسێن یەزدان پەنا

لەلایه‌ن دوو ماتۆرسوارەوە ته‌قه‌ی لێكراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن دوو ماتۆڕسكیل هێرشێكی چەكداری كراوەتە سەر فەرماندەی هێزەكانی پارتی ئازادی كوردستان.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند سه‌رله‌ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر لەلایه‌ن دوو ماتۆرسوارەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلەكانی "حسێن یەزدان پەنا" كراوە، پاسه‌وانه‌كانیشی سه‌لامه‌تن.

لای خۆشیه‌وه‌ خەلیل نادری بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی ئازادی كوردستان رایگه‌یاند:   حسێن یەزدان پەنا لەو ڕووداوی تەقەکردنە ڕزگاری بووە و هیچ کەسێکی تریش بەرنەکەوتووە، هه‌روه‌ها تاوەكو ئێستا ئێمە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی دۆزینەوەی تاوانباری ئەو كردەوەیەین، بەڵام هیچ زانیارییەكی بنەڕەتیمان دەست نەكەوتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.