له‌درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی یه‌كێتی ده‌ستپێكردووه، له دوو بڕیاری جیادا كه رۆژانی 10 و 11ی نیسان ده‌ركراون، بڕیاری ده‌ركردنی پێنج كارگێڕ و ئه‌ندام كۆمیته‌ی درا، كه دژ به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وحزبه په‌یوه‌ندیان به لایه‌نێكی تره‌وه كردووه‌و كار بۆ لیستێكی دیكه ده‌كه‌ن.
ده‌ركردنی ئه‌و كادیرانه‌ی یه‌كێتی له‌كاتێكدایه كه مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاندبوو، له دواین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش بڕیارماندا، به‌رهه‌م یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نییه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌ناو یه‌كێتین له هه‌ر پله و پایه‌یكدا بن، به‌ڵام له لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌من ده‌رده‌كرێن، هه‌موو ماڵ و موڵكی یه‌كێتیان لێده‌سه‌نرێته‌وه و مووچه‌یان له یه‌كێتی ده‌بڕێت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش له رۆژی (8/4/2018) بڕیاری ده‌ركردنی هه‌شت جێگر مه‌ڵبه‌ندو كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندو ئه‌ندامی كۆمیته درا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.