Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:47

پێکهاته‌ى پێشبینیکراوى یاری نێوان سپۆرتینگ لشبۆنه‌ - ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید

كاتژمێر 10:05 ئه‌مشه‌و سپۆرتینگ لشبۆنه‌ میواندارى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ كاتژمێر 10:05 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى هه‌شت له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، سپۆرتینگ لشبۆنه‌ى پورتوگالى میواندارى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدى ئیسپانى ده‌كات ، یاری چوون له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌كۆتا هات كاتێك به‌ئه‌نجامى دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌بوو به‌سه‌ر یانه‌ پورتوگالیه‌كه‌ ، لشبۆنه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌و یاریه‌ و گه‌یشتنى به‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى ئه‌وروپى پێویستى به‌تۆمارێكى باش هه‌یه‌ له‌یاریه‌كه‌دا قه‌ره‌بووى ئه‌نجامى یاری چوون بكاته‌وه‌ كاتێك به‌ئه‌نجامى دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر دووچارى شكست هاتبوو .
پێگه‌ى هۆسكۆردى جیهانى پێشبینى پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌كه‌ى كردووه‌ له‌ڕووبه‌روبونه‌وه‌ى یه‌كتر كه‌پێكهاته‌یان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.