ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاندووه: تا ئێستا تاكه وڵات كه ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌شتی فڕۆكه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نه‌كردۆته‌وه له‌دوای بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕوی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا له‌لایه‌ن به‌غدادوه، توركیایه،به‌داخه‌وه چه‌ندین هه‌وڵ له ئاسته جیاوازه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عَیراقی له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق دراوه به‌ڵام تا ئێستاش توركیا سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی كه ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی ئه‌و فڕۆكانه نه‌كاته‌وه كه له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه ده‌رده‌چن یاخود ئه‌و فڕۆكانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نها هۆكارێك بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی توركیا هۆكاری سیاسیه،ئه‌گه‌رنا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی ئیداری و یاسایی و ته‌كنیكی و نییه و سه‌لامه‌تی ته‌واو بۆ هه‌موو فڕۆكه توركیه‌كان دابین كراوه هه‌روه‌ك چۆن بۆ فڕۆكه‌كانی شوێنه‌كانی تر دابین كراوه.
گوتیشی: له‌دواین په‌یوه‌ندیمدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێیان ڕاگه‌یاندم كه هه‌وڵه‌كانیان له‌ڕێگای كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی خۆیانه‌وه به‌رده‌وامه .
جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌م بابه‌ته له‌ڕووی یاساییه‌وه په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه چونكه حكومه‌تی عیراقی ڕێكه‌وتنی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توركیا له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه،حه‌ق وایه حكومه‌تی عێراقی له‌ڕێگای ئه‌و ڕێكه‌وتنه هاوبه‌شه‌وه فشار له‌حكومه‌تی توركیا بكات بۆ كردنه‌وه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.