Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:07

رووداوێکی هاتووچۆ 2 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

یه‌كێك له‌ كامیۆنه‌كان ئاگری گرتووه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ هۆی رووداوێكی هاتووچۆ  له‌ سه‌ر ڕێگای نێوان به‌رده‌ڕه‌ش _ ڕوڤیا له‌ نزیك گوندی جوجه‌ 2 هاوڵاتی به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 12/4/2018 له‌ روودواوێكی هاتووچۆ له‌ نێوان 2 كامیۆنی بارهه‌ڵگر دروستبوو، به‌هۆیه‌وه‌ 2 هاوڵاتی بریندار بوون و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریش به‌ر بارهه‌ڵگره‌كان و شه‌قامه‌كه‌ش كه‌وتووه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ "حازم مه‌حه‌مه‌د" به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش، به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ ئه‌م رووداوه‌ دروست بووه‌. ده‌شڵێت: كاتێك 2 كامیۆنه‌كه‌ خۆیان به‌یه‌كدا كێشاوه‌ یه‌كێك له‌ كامیۆنه‌كان ئاگری گرتووه‌ وبه‌ هۆیه‌وه‌ شۆفێری هه‌ردوو كامیۆنه‌كه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ كراون.

راشیگه‌یاند: تیمه‌كانی پۆلیسی به‌رگری شارستانی ڕوڤیا دوای ڕووداوه‌كه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.