دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ حاكم قادر حه‌مه جان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێك ئاراسته‌ی سۆشیاڵ میدیا ده‌كات و ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵێك په‌یج به مه‌به‌ست رووزه‌ردانه هه‌واڵێكی درۆ ئامێز‌و نابهجێان به‌ناوی به‌نده‌وه له‌باره‌ی كه‌یسی شێوازی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك وڕووداوه نه‌خوازراوه‌كانی پاشكۆی ئه‌و پاشه‌كشه‌یه له‌شاری دوز خورماتوو له چه‌ند سایتێكی ڕووزهرددا بڵاوكردۆته‌وه، وئاوێته‌ی پرسی ڕیفراندۆمیان كردووه.
ده‌شڵێت: به‌دڵنیاییه‌وه به‌نده بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك كهلهقازانج و بۆ سه‌رخستنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان بێت ، له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س ولایهنێكهوه له‌داهاتوودا سه‌رپه‌رشتی كرابێت و بۆ ئاینده‌ش بكرێت بێ دوودڵی پشتگیری وپشتیوانی ده‌كه‌م، به‌تایبه‌ت ڕیفراندۆم كه‌مافێكی ڕه‌واو یاسایی ومرۆیی هه‌موو گه‌لێكه، له‌نێویاندا گه‌لی كوردیش مافی خۆیه‌تی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات،
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌نده به‌باوه‌ڕی ته‌واوه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌نووسی گه‌لی كورد خه‌باتی نهپساوهم بۆكردووه‌و ده‌نگیشم به‌ئاشكرا به‌ڵێ بووه له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.