Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:49

‌پەروەردەی‌ هەولێر له‌سه‌ر تاقیکردنەوەی‌ پۆلە ناکۆتاکان بڕیاری خۆی دا

لە 28ی ئەم مانگەوە دەست پێ دەكات
کوردستان TV
#7
100%


لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سنووری پەروەردەی پارێزگای هەولێر بەتێكڕای دەنگ بڕیاردرا كە تاقیكردنەوەكانی لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت لە 28ی ئەم مانگەوە دەست پێ دەكات.

به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تیی گشتیی پەروەردەی‌ هەولێر بڕیاری دا تاقیکردنەوەکانی‌ پۆلە ناکۆتاکان دوانه‌خرێت و لە 28ی نیسانی 2018 و له‌کاتی‌ خۆیدا ئەنجام بدرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تیی گشتیی پەروەردەی‌ هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبوک بڵاویکردەوە: سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی نیسانی 2018، كۆنفرانسی (وادەی دواخستنی ئەزمونەكانی پۆلە ناكۆتاكان) لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری قەزاكان و ژمارەیەكی بەرچاو لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایانی سنوری پەروەردەی قەزاكان بەڕێوەچووە.

په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت: بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان ڕاوبۆچوونی خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕیوە و دواتر بە تێكڕای ئامادەبووان بڕیاردراوە كە تاقیكردنەوەكان لەكاتی خۆیاندا ئەنجام بدرێت و دوانەخرێت.

ئەمساڵ بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە وادەی‌ تاقیکردنەوەکان پێشخرا بۆ ڕۆژی 28ی نیسان، کە پێشتر لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا ئەنجام دەدرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.