وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی تەیفوری سوریا كرد، هه‌روه‌ها له‌ئاكامی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی (T-4)ی سوریا سێ پاسداری ئێرانی كوژران.
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، “هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل، پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌و پێگه‌ی تیرۆر له‌سوریا به‌هێز ده‌كات”.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كۆماری ئیسلامی ئێران، بڵاویانكرده‌وه، له‌ئاكامی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی (T-4)ی سوریا سێ پاسداری ئێرانی كوژران.
شەوی رابردوو فرۆكەخانەی سەربازی تەیفور لەحمسی سوریا كرایە ئامانج و بەپێی ئامارێكی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ 14 كەس لەو هێرشەدا كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.