Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:06

قاسم سوله‌یمانی سه‌ره‌خۆشی لەنێچیرڤان بارزانی ده‌کات

له‌ به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سوله‌یمانی كرد
کوردستان TV
#7
100%


له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ڕێز قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه 8/4/2018، به‌ڕێز سوله‌یمانی جیا له پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، هاوخه‌می و هاوده‌ردیی خۆی بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، به به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند و هیوای خواست ئه‌مه دوا ناخۆشییان بێت و خوای گه‌وره خوالێخۆشبوو به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و سه‌بر و ئارامی بداته بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.

لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی به‌ڕێز سوله‌یمانی كرد بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه و پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.