وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، دوا دەکەین تورکیا شاری عەفرین رادەستی حکومەتی سووریا بکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی روسیا داوا لە تورکیا دەکات ھێزەکەی لە عەفرین بکشێنێتەوە و کۆنترۆڵی شارەکە رادەستی حکومەتی سوریا بکات.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: کاتێک ئەردۆغان بڕیاری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دا لە عەفرین، باسی ئەوەی نەکردووە کە دەیەوێت عەفرین داگیربکات، ئێستاش پێویستە دوای بەدەستھێنانی ئەو ئامانجەی ئۆپراسیۆنیان لەپێناویدا ئەنجامدا، ھێزەکانی تورکیا لە عەفرین بکشێنەوە و کۆنترۆڵی شارەکە بدرێتەوە حکومەتی دیمەشق.
دوای دوو مانگ لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون و شەڕ و پێکدادانی سەخت، رۆژی 18ی ئاداری ئەمساڵ شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە عەفرین کشانەوە، سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازادیش چوونە نێو شارەکە و پاشان کۆنترۆڵکردنی تەواوی هەرێمەکەیان راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.