له پهیامێكدا جەنابی شا عەبدوڵڵاى دووەمى كوڕى حوسەین، شاى شانشینى ئوردونیى هاشمى بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیـی برای، پرسه و سهرهخۆشی له بهڕێز نێچیرڤان بارزانی سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان دهكات، ئهمه دهقهكهیهتی:
جەنابى برامان نێچیرڤان بارزانى خودا بتانپارێزێت
سەرۆك وەزیرانى هەرێمى كوردستانى عێراق
سڵاوى خواتان لێ بێت
بە خەمێكى قووڵ و پەژارەیەكى زۆرەوە هەواڵى كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس مستەفا بارزانىى براتانمان پێ گەیشت، خواى گەورە لێى خۆش ببێت.
لە كاتێكدا كە ڕاستگۆترین پرسە و سەرەخۆشیى خۆمتان بەم بۆنە بەئازارەوە پێ ڕادەگەیەنم، لە خواى گەورە و بەتوانا داواكارم، خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانى و لێبوردەییی خۆیەوە و بە بەهەشتى بەرینى شاد بكات و ئارامى و دڵنەوایى بە ئێوە و خێزانە جوامێرەكەتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
براتان
عەبدوڵڵاى دووەمى كوڕى حوسەین
شاى شانشینى ئوردونیى هاشمى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.