Erbil 20°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 11:40

دەستەڕاستی بەغدادی لە کەرکووک کوژرا

بەرپرسی داڕشتن و ئەنجامدانی هێرشی "تیرۆرستی" دژ بە کەرکوک بووە
کوردستان TV
#7
100%

بەپێی زانیاریی دەزگا هەواڵگرییەکانی عێراق کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویان کردووەتەوە، دەستە ڕاست و یەکێک لە سەرکردە ناسراوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە دەوروبەری کەرکووک کوژراوە.

سەرچاوەیەکی هەواڵگری عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، هیزە ئەمنییەکان "کەسی دەستەڕاستی" ئەبو بەکر بەغدادی سەرکردەی ڕێکخراوی داعشیان لە نزیک پارێزگای کەرکوک کوشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد شیشانی بۆ داڕشتنی پیلانی هێرشێکی دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک لە ناوچەیەکی بیابانی نزیک لە کەرکوک بووە.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، شیشانی بە "کەسی دەستەڕاستی" بەغدادی دانراوە و بەرپرسی داڕشتن و ئەنجامدانی هێرشی "تیرۆرستی" دژ بە کەرکوک بووە.

شەوى ڕابردوو لە قەزاى حەویجەى سەر بە کەرکوک داعش هێرشیکردە سەر حەشدى شەعبى و سەرچاوەکانى حەشدى شەعبى ئاماژە بە تێکشکاندنی هێرشەکە و کوژرانى پێنج چەکدارى داعش دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.