Erbil 20°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 11:25

پاسدارانی ئێرانی گه‌نجێکی که‌لاری شه‌هید ده‌که‌ن

یه‌كێكی تریش بریندار ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

له‌سنوری نێوان  ئێران و كوردستان پاسدارانی ئێرانی ته‌قه‌ له‌ چوار گه‌نجی دانیشتووی كه‌لار ده‌كه‌ن و گه‌نجێك ده‌كوژرێ و یه‌كێكی تریش بریندار ده‌بێت.

په‌یامنێرمان محه‌مه‌د ساڵح رایگه‌یاند: له‌سنوری نیَوان وڵاتی ئێران و كوردستان له‌لایه‌ن پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌چوار گه‌نجی كه‌لار كراوه‌، له‌ئه‌نجامدا گه‌نجێكیان به‌ناوی بێاكۆ ئیسماعیل عه‌بدوڵڵا كه‌ خه‌ڵكی گوندی چیاڕه‌زای سه‌ر به‌ناحیه‌ی مه‌یدانه‌ له‌سنوری شاخی شه‌رواڵ دڕه‌ و شه‌هیدكراوه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: گه‌نجیكی تریان به‌ناوی هۆشیار نوری حوسێن برینداربووه‌، ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌و برینداره‌كه‌ له‌سه‌رپێڵی زه‌هاوه‌ و دووانه‌كه‌ی تر به‌ناوی ئومید سالم كه‌ریم و كۆسار كریم مه‌حمود له‌لایه‌ن ئاسایش ده‌ستگیر كراون و لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌.

داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.