Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:29

بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دووماى سووریا 70 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

ئەمەریکا سەرکۆنەی رژێمی سووریاو رووسیا دەکات
کوردستان TV
100%

بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچەی دووما لە غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق، لانی کەم 70 کەس گیانیان لەدەستداوەو سەدان کەسی دیکەش  برینداربوون.

لە چەندین سەرچاوەی دیکەوە، ژمارەی مردووەکان بە زیاتر لە 100 کەس ئەژمار کراوە، بەڵام بە گوێرەی بی بی سی،  رێکخراوی یەکێتی بوژاندنەوەی تەندروستی، مردنی 70 کەسی به‌هۆى به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له‌ لایه‌ن رژێمى سووریاوه‌ پشتڕاست کردووەتەوە. 

سەبارەت بە رووداوەکە، وەزارەتی دەرەوەی  ویلایەتە یەکگرتوەوەکانی ئەمەریکا  لە بەیاننامەیەکدا، سەرکۆنەی رژێمی سووریا  و رووسیا دەکات و هه‌ردوو وولات به‌ ئه‌نجامده‌رى هێرشى كیمیایی تۆمه‌تبار ده‌كات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.