ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، كچێك برێكی زۆر زێر له‌ناو ته‌كسیه‌ك جێده‌هێڵێت و شوفێری تاكسیه‌كه، ئه‌و زێره راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی نیسانی2018، شوفێرێكی تاکسی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانی کرد، بڕێک زێڕی رادەستمان کرده‌وه، کە كچێك له‌ناو تاكسیه‌كه جێی هێشتبوو.
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بۆ باس وتیشی: ئه‌و زێڕه کچێک لەناو تاکسییەکەی جێی هێشتبوو، بڕەکەی 240 گرام بوو، کە بە پارە دەکاتە 11 ملیۆن دینار.
هێمن سلێمان ئاشکرایکرد، شوفێرەکە بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە و بە رەوشتێکی جوانەوە، سەردانی ئێمەی کرد و زێڕەکەی بە ئێمە دا، دوای بڵاوکردنەوەی ئاگاداری، خاوەنی زێڕەکە هات و پێمان دایەوە، هیواداراین کەسانەی وەک ئەو شوفێرە لەناو کۆمەڵگە نموونەیان زۆر بیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.