Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 12:10

لە ئیستەنبوڵ کەشتییەک خۆی بە ڤێلایەک دەکێشێت

بەھۆی تێکچوونی سووکانی کەشتییەکەوە
کوردستان TV
#13
100%


لە بەشی ئاسیای شاری (ئیستەنبوڵ)ی تورکیا، کەشتییەکی گەورەی نەوتھەڵگر، خۆی بە ڤێلایەکی سەدەی ھەژدەھەمدا کێشا.

میدیاكانی توركا بڵاویان کردووەتەوە، کەشتییەکی گەورەی نەوتھەڵگر، بەھۆی تێکچوونی سووکانی کەشتییەکەوە، کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی بە ڤێلایەکی کۆنی شارەکەدا کێشا، تا ئێستاش ھیچ قوربانییەک بەھۆی ئەو ڕووداوەوە تۆمار نەکراوە، تەنیا زیانی ماددی ھەبووە.

کەشتییەکی بازرگانی بارھەڵگر، لە ژێر پردی فاتح سوڵتان مەھمەت خۆی بە کۆشکێکی کەناری گەرووی ئیستانبوڵ داکێشا.

لە دوای رووداوەکە، تیمەکانی فریاکەوتنی کەناراوەکان رەوانەی ناوچەکە کران.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.