کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی بۆ رۆژی سێشەممە دواخرا.
بڕیاربوو ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی کۆببنەوە، بەڵام بە پێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی سێشەممە دواخراوە.
بەپێی ئەو پرۆژەیاسایە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی کردبووە، مووچە و ئیمتیازاتی خانەنشینە نایاساییەکانی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت و دوو مووچەیی لە کوردستان نامێنێت.
پرۆژەیاساکە لە رۆژی 18/2/2018 لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا، بەڵام بەهۆی بڕگەیەکی تایبەت بە خانەنشینیی پەرلەمانتاران، ناڕەزاییەکی زۆر دروست بوو و یاساکە گەڕێندرایەوە پەرلەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.