Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:40

‌تره‌مپ بۆ ئه‌سه‌د: تۆ ئاژه‌ڵیت و باجه‌که‌ی به‌ قورسی ده‌ده‌یت

به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ دژی خه‌ڵكی دۆما
کوردستان TV
100%


دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌شاری ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سووریای به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ دژی خه‌ڵكی شاری دۆما تۆمه‌تبار ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، رووسیا و ئێران به‌رپرسن له‌ پشتگیریكردنی ئه‌سه‌د بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی، به‌ڵام باجی ئه‌م هێرشانه‌ زۆر به‌گران له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی نیسانی 2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا كرد و رایگه‌یاند كه‌ سه‌رانی ئه‌و رژێمه‌ له‌پای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ی دۆما له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، باجی قورس ده‌ده‌ن.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی به‌ "سه‌رشێتانه‌" وه‌سفكردووه‌ و ئۆباڵه‌كه‌شی خسته‌ ئه‌ستۆی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و به‌رپرسانی ئێران كه‌ پشتیوانی له‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ تویته‌كه‌یدا به‌شار ئه‌سه‌دی به‌ "ئاژه‌ڵ" ناوبردووه‌ و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ باجی قورسی ئه‌و كاری ده‌دات.

ترەمپ لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە ناوچەکە کە مەبەستی لە دومایە، ناوچەیەکی کارەساتبارە و لەلایەن سوپای سوریا دەورەدراوە. نووسیوویەتی "سوپای سووریا ئەو ناوچەیەی بەتەواوەتی لە جیهانی دەرەوە دابڕاندووە".

دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گرتوه‌ بەوەی کە پێشتر گوتبووی "بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هێڵی سوورە" بەڵام هیچ کاردانەوەی بەرامبەر هێرشە کیمیاییەکانی سوپای سووریا نەبووە. ترەمپ دەڵێت "ئەگەر ئۆباما بەڵێنەکەی جێبەجێبکردایە، ئەسەدی ئاژەڵ ئێستا چووبووە ناو مێژوەوە".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.