به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى ـ یه‌وه، به‌ڕێز د. نوورى ئه‌لمالكى، جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌رخۆشى له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كرد.
به‌ڕێز ئه‌لمالكى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/4/2018 له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا، هاوخه‌مى و هاده‌ردیى خۆى بۆ كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستى به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت و خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به دلۆڤانى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، بۆ سه‌ره‌خۆشى و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ به‌ڕێز د. نوورى ئه‌لمالكى، جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقى فیدرال ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.