Erbil 5°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 22:39

مه‌ترسییه‌کانی خواردنی ئه‌ندۆمی بزانه‌

هۆكاره‌ بۆ تێكچونی مۆخ
کوردستان TV
100%

ئه‌ندۆمی خۆراكێكی خۆشه‌و ئاسان و خێرا ئاماده‌ ده‌كرێت كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ئاردی گه‌نم و نیشاسته‌و خوێ و زه‌یتی نه‌خیل تام و گلۆتۆماتی صۆدیۆم و بیبه‌ر.

ئه‌ندۆمی ده‌بێته‌ هۆی زیاد كردنی كێش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلسترۆڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشی یه‌كانی دڵ، له‌ناو ئه‌ندۆمیدا زه‌رفێكی بچوك هه‌یه‌ له‌ خوێ پێكدێت، پێكهاته‌كانی ئه‌ندۆمی له‌پشت زه‌رفه‌كی بیخوێنه‌ره‌وه‌ تیایدا ده‌بێنیت بێكهاته‌ خوێیه‌كه‌ له‌سه‌ر ی نوسراوه‌ 621E ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له‌ خوێ چینی .

له‌ راپۆرتێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دا هاتووه‌، ئه‌م جۆره‌ خوێیه‌ هۆكاره‌ بۆ تێكچونی مۆخ چونكه‌ ئه‌م خوێیه‌ مه‌ترسیدارترین جۆره‌.

ئه‌ندۆمی ده‌بێته‌ هۆی درستبوونی گرفتی دواكه‌وتنی بیركردنه‌وه‌ و بێهێزی هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ده‌ماره‌كان وده‌رونییه‌كان دروستده‌كات وهۆكار ده‌بێت بۆ شێرپه‌نجه‌ی مۆخ و سكچون و ئازاری ناو سك وقه‌ڵه‌وی وبه‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن.

سه‌رچاوه‌ /له‌شكر حمید ئه‌ندازیاری خۆراك

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.