Erbil 22°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 15:51

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لەشاندێکی هه‌ده‌پەده‌کات

چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا بە ڕێگەی دیالۆگ
کوردستان TV
#7
100%


خاتوو بوڵدان بەناو خۆی و ئەندامانی ‏هه‌ده‌په‌وه بۆ کۆچی ناوادەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس ‏بارزانیی برای، سەرەخۆشی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 7/4/2018 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ‏پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (هەدەپە) بە سەرۆکایەتیی خاتوو ‏پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە و ئەندامێتیی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئەو حزبە لە پەرلەمانی ‏تورکیا، كرد.‏

لە دیدارێکدا خاتوو بوڵدان بەناو خۆی و ئەندامانی ‏هه‌ده‌په‌وه بۆ کۆچی ناوادەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس ‏بارزانیی برای، سەرەخۆشی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کرد و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بەڕێزیان دەربڕی و هیوای خواست ئەمە دوایین خەمیان ‏بێت.‏

لای خۆیه‌وه بەڕێز سەرۆک وەزیران سوپاسی هاوخه‌مییه‌كه‌یان کرد، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی لە خاتوو بوڵدان کرد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په لە کۆنگرەی ئەم دواییەی حزبه‌كه‌یاندا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێدا بۆ خواست.

له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس لە دۆخی کورد لە تورکیا کرا و هەردوولا ‏گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا بە ڕێگەی سیاسی و دیالۆگی ئاشتیانەوه دووپات کردەوە.

تاوتوێکردنی چەند پرسێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه‌وه، تەوەرێکی دیکەی دیداره‌كه بوو.‏

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.