ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 5/4/2018 سه‌عات پێنجی ئێواره له ماڵی نووسه‌ران، له هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو كۆڕێك بۆ شێرزاد هه‌ینی نووسه‌ر ، له باره‌ی ڕۆمانی "ئه‌به‌نووس" ساز ده‌دات كه نوێترین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ئه‌و نووسه‌ره‌یه.
له كۆڕه‌كه‌دا شێرزاد هه‌ینی باس له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ڕۆمانه ده‌كات، هه‌روه‌ها به واژووی نووسه‌ره‌وه وه‌ك دیاری پێشكه‌شی میوانه به‌شداربووه‌كان ده‌كرێت.
شایانی باسه كۆڕه‌كه كه له لایه‌ن لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورده‌وه ساز ده‌درێت.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.