Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:34

تورکیاو ئێران و رووسیا  به‌یاننامه‌یه‌کى هاوبه‌شیان له‌سه‌ر دۆخى سووریا بڵاوکرده‌وه‌

هه‌رسێ سەرۆكی تورکیا و ئێران و رووسیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 4\4\2018، کۆبوونەوەی نێوان هه‌رسێ سەرۆكی تورکیا و ئێران و رووسیا لە  کۆشکی سەرۆکایەتیتوركیا  لە  ئەنکەرە دەسـتیپێکردو دوا پـێشهاتەکانی قەیرانی سووریایان تاوتوێكرد.

بەر لە کۆبوونەوە سێ قۆڵیـیەکە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و حەسەن روحانی سه‌رۆكى ئێران بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە کۆشکی سەرۆکایەتی توركیا کۆبوونەوەو به‌پێى میدیاكان ى توركیا لە بارەی چەند بابەتێکی ناوچەکە و جیهان بە گشتی وتووێژیان کردو هەروەها روحانی و ڤلادیمیر پـوتین سەرۆکی رووسیاش بەجیا کۆبوونەوەیەکیان سازکرد.

دواى ته‌واوبوونى كووبونه‌وه‌كان، هه‌رسێ لا به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى كارى هاوبه‌ش له‌پێناو ئاگربه‌ستێكى هه‌میشه‌یى له‌ سووریا و پاڵپشتیی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا كرایه‌وه‌.

لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا، سەرکردەکانی هەر سێ وڵاتەکە نیازی خۆیان دەربڕی کە بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو جەختیان لەوەش کردەوە، كه‌ پێویستە تیرۆر لە ئۆپۆزسیۆنی چەکدار جیابکرێتەوەو پێویستە  كه‌شێك دروست بكرێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و به‌رقراربوونى ئاشتى له‌ ته‌واوى خاكى سووریا .
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.