به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌له‌پوری كورد له سلێمانی رێز له شاعیر ونووسه‌ری گه‌له‌كه‌مان مامۆستا ع.ع شه‌ونم ده‌گرێت.
هێمن سه‌ركه‌وت به‌رێوه‌به‌ری كه‌له‌پوری كورد له لێدوانی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤیدا گووتی: مامۆستا ع.ع شه‌ونم یه‌كێكه له‌شاعیر و نوسه‌ره دیاره‌كانی كورد ، ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی خزمه‌تكردنی ئه‌ده‌بی منداڵان و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، ئه‌م پیاوه مه‌زنه خاوه‌نی چه‌ندین شاكاری گه‌وره‌یه، یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی هه‌میشه له دڵی هه‌موواندایه سروودی (جه‌ژنه جه‌ژنه جه‌ژنی نه‌ورۆزه ...به تیشكی ئاگر ده‌نوسم جه‌ژنه پیرۆزه).
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م پیاوه مه‌زنه ئێستا ته‌مه‌نی 80 ساڵه به‌ڵام ،ئێستاش شكوور ئه‌سپی خۆی تاوده‌دات و خاوه‌نی 12 به‌رگه له كتێب و داواكارم له وه زارهتی رۆشنبیری حكومه‌تی كوردستان ئه م كتابه‌ی بۆ چاپ بكه‌ن.
به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی له باره‌ی ئه‌م رێز لێنانه گووتی: ئه‌م مه‌راسیمه‌ی كه ئه‌مرۆ بۆ مامۆستا ع. ع شه‌ونم سازدراوه، بۆ به‌خشینی خه‌ڵات بۆنوسهر وشاعیر مامۆستا ع. ع شه‌ونم و شاعیرێكی گه‌وره‌ی كورده خاوه‌نی سروودی زۆر ناودارو ئێمه‌ش هه وڵمانداوه ڕێزی لێبگرین و خه‌ڵاته‌كه به‌ناوی ئه‌و بكه‌ین، په‌یكه‌رێك كراوه په‌یكه‌ره‌كه بده‌ینه كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ره‌كانی شاره‌كه‌مان ، لیژنه‌ی ڤیستڤاڵی نه‌ورۆز سه‌رپه‌رشتی كاره‌كه‌ی كردوه ده‌ست خۆشیمان لێكردون وه‌ك به‌رێوه‌به‌راتی ڕۆشنبیری وه‌ك وه‌زارتی رۆشنبیری هاوكاریمان كردوون.
له كۆتاییدا جه‌لیل محمود به‌شداربوو له مه‌راسیمه‌كه گووتی : به‌شداربووم له‌م مه‌راسیمه وه‌ك گۆرانی ره‌سه‌نی كوردی به‌دوو گۆرانی، منیش وه‌ك وه‌فایه‌ك زۆربهخۆشحالیهوه به‌شداریم كرد .
كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.