گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " قادر ئه‌سعه‌د " به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه له كاره هونه‌رییه‌كانی له ئێستادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌رباره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 1/4/2018 بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی به سه‌ردانێكه گه‌راوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان .
قادر یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده كۆنه‌كانی شاری هه‌ولێر و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه و له ئێستادا له ئه‌ورووپا ده‌ژیت .
جێی باسه ، قادر ئه‌سعه‌د له گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی بۆ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی تازه و جیاوازی هونه‌ری پێشكه‌ش به هه‌وادارانی ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.