له وڵاتی فه‌نزوێلا 3 رۆژ ماته‌مینی بۆ كۆچی دوایی یه‌كێك له ئه‌ستێره ناسراوه‌كانی میزیكژهنی جیهانی به ناوی " خوزیه ئه‌برۆ " كه به باوكی منداڵه هه‌ژاره‌كان ناوبانگی ده‌ركردبوو ڕاگه‌یاندرا .
ئه‌م میوزیكژه‌نه ناوداره به ناوی " سیستیما " به‌رنامه‌یه‌كی جیهانی داهێنابوو كه له هه‌موو وڵاتی " فه‌نزوێللا " و به‌شێك له وڵاتانی جیهان كاری پێده‌كرا ،كاری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه بریتی بوو له گه‌ران به دوای ئه‌و منداڵانه‌ی كه ئاره‌زووی فێربوونی میوزیكیان هه‌یه ، به‌ڵام به هۆی هه‌ژاری ناتوانن فێری ببن .
خوزیە یەكەمین كەسە لە جیهان كە ژیانی خۆی تەرخان كرد بۆ فێركردنی میوزیك بۆ منداڵە هەژارەكان، لە ماوەی ژیانیدا سەدان منداڵی هەژاری فێری میوزیكژەنی كرد.
جێی باسه / خوزیه رۆژی 26 ی ئه‌م مانگه له ته‌مه‌نی 78 ساڵی كۆچی دوایی كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.