Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 02:41

به‌وێنه‌ ... پاڵه‌وانى بوونى پاریس سانجێرمان له‌جامى یه‌کگرتووى فه‌ره‌نسا

له‌ناوه‌ڕۆكدا ئاشناى ئاهه‌نگ گێڕانانى یاریزانانى پاریس به‌ دوای پاڵه‌وانى بوونیان
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ ، یارى كۆتایى جامى یه‌كگرتووى فه‌ره‌نسا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ى پاریس سانجێرمان و مۆناكۆ به‌ڕێوه‌چوو ، پاریسیه‌كان له‌یاریه‌كه‌دا توانیان باڵاده‌ستى و باشترینى خۆیان له‌یاریگا نیشانبده‌ن به‌هۆیه‌وه‌ سێ گۆلیان له‌مۆناكۆ تۆمار كرد ، گۆله‌كانى پاریس له‌یاریه‌كه‌ تۆماركران  له‌ڕێگاى یاریزانان كاڤانى دوو گۆل و دیماریا گۆلیك ، پاریس یاری به‌كۆتا هێنا به‌سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر له‌جامه‌كه‌ به‌پاڵه‌وانى بوون لێى هاته‌ ده‌ر ، مۆناكۆ له‌و یاریه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌تۆمارى هیچ گۆلێك وه‌یاخود ڕاست كردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پله‌ى دووه‌مى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا له‌جامى یه‌كگرتووى فه‌ره‌نسا . دوای ته‌واو بوونى یاریه‌كه‌ یاریزانانى پاریس به‌وێنه‌گرتن و ئاهه‌نگ گێڕانیان خۆشحاڵى خۆیان به‌نازناوه‌كه‌ ده‌ڕبڕی  .

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.