Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 14:25

ئەردۆغان و  پوتین و روحانی لەبارەی سووریا کۆده‌بنه‌وه‌

حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هه‌ماهەنگی تورکیاو رووسیا سازده‌كرێت
کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، بریاره‌ حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هه‌ماهەنگی تورکیاو رووسیا بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا و ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رۆژی سێشەممە 3-4-2018 لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت. 

پووتین و ئەردۆغان لەبارەی پرسى ناوچەکە لە ئەنقەرە کۆدەبنەوەو رۆژی دواتریش حەسەن رووحانی، سەرۆک کۆماری ئێران دەچێتە توکیاو لووتکەی سێقۆڵی لەبارەی سووریا بەڕێوەدەچێت.

هه‌روه‌ها لە ئەنقەرە، رۆژی چوارشەممە 4-4-2018 کۆبوونەوەی سێقۆڵی بە ئامادەبوونی ئەردۆغان و  پووتین و روحانی لەبارەی قەیران و ئاڵۆزییەکانی دۆخی سووریا بەڕێوەدەچێت. 
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.