Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 04:47

پێکهاته‌ى پێشبینیکراوى یاری نێوان بارسێلۆنا - سێڤیا

ڤالڤێردى ده‌مانه‌وێت به‌زوويی سه‌ركه‌وتنمان له‌م وه‌رزه‌ ڕابگه‌یه‌نین له‌پاڵه‌وانى بوونمان
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 30ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، بارسێلۆناى پێشه‌نگى خول له‌یاریگاى رامۆن سانچێز بیزخوان ده‌بێته‌ میوانى سێڤیا ،  به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونى ئه‌م یاریه‌ ڤالڤێردى راهێنه‌رى بارسێلۆنا له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ، هیوا ده‌خوازین له‌یارى ئه‌مشه‌ومان له‌به‌رامبه‌ر سێڤیا میسى بێ گرفت ڵه‌گه‌ڵمان بێت كه‌ئه‌ستێره‌ى ناوبراو به‌هۆى پێكان نه‌یتوانى به‌شدارى دوو یاری دۆستانه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بكات له‌هه‌فته‌ى پێشوو ،بۆیه‌ هیوا دارين ڵه‌گه‌ڵمان به‌شداربێت و چاوه‌ڕوانى ڕاپۆرتى ده‌سته‌ى پزیشكین بۆ ئاماده‌یی میسى له‌م یاریه‌دا ،  ڤالڤێردى ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ده‌مانه‌وێت به‌و پێكهاته‌یه‌ى ئه‌مشه‌ومان ئێمه‌ تێیدا سه‌ركه‌وتوبین بۆ ئه‌وه‌ى به‌زوویى نازناوى خوله‌كه‌  له‌م وه‌رزه‌ ڕابگه‌یه‌نین ،  له‌كاتژمێر 9:45 ئه‌مشه‌و به‌كاتى هه‌ولێر بارسێلۆنا رووبه‌رووى سێڤیا ده‌بێته‌وه‌ پێشبینى ده‌كرێت پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌  به‌م شێوه‌یه‌ بێت 


پێکھاتەی بارسێلۆنا

 تیرشتیگن  

 ئەلبا - یۆمتیتی - پیکی - سێرجی رۆبێرتۆ  

 ئینێستا - راکیتیچ - گۆمێس  

 دیمبلی - سوارێز - کۆتینھۆ  
 
پێکھاتەی سێڤیا  

 سێرجیۆ ریکۆ
  
 ئیسکیۆدرۆ - لینگلێت - مارکادۆ - ناڤاس  

 کۆریا - بانێگا - نزۆنزۆ - فاسکێز 

 نۆلیتۆ - مۆریل 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.