Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 04:06

پێکهاته‌ى پێشبینیکراوى کراوى یاری نێوان ریال مه‌درید - لاس پاڵماس

ریال مه‌درید بۆ ئه‌م یاریه‌ پشووى به‌شه‌ش یاریزان داوه‌
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌كاتژمێر 7:30 ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، له‌گه‌ڕى 30ى خوله‌كه‌ ریال مه‌درید له‌یاریگاى كاناریا ده‌بێته‌ میوانى لاس پاڵماس ،  زێدانى راهێنه‌رى ریال مه‌درید بۆ ئه‌م یاریه‌ پشووى داوه‌ته‌ ئه‌و یاریزانان و ئه‌ستێرانه‌ى كه‌له‌یاری دۆستانه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كانیان به‌شداریان كردبوو ، بۆیه‌ زیزۆ نایه‌وێت یاریزانانى ماندوو بكات زیاتر هه‌وڵی ئه‌و راهێنه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ پشوو به‌ئه‌ستێره‌كانى بدات له‌پێناو ئاماده‌ییان بۆ یاریان له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، كه‌یاریه‌كانى قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خوله‌كه‌ له‌ڕۆژانى سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌نێو دورخراوه‌كانى ریال مه‌درید  له‌یاری ئه‌م ئێواره‌یه‌ ، زیزۆ پشووى داوه‌ به‌هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  کریستیانۆ رۆناڵدۆ - تۆنی کرووس - کەیلۆر ناڤاس- سێرخیۆ رامۆس-  کاسێمیرۆ - مارسێلۆ


پێکھاتەی پێشبینیى كراوى ریاڵ مەدرید  

 کیلۆر ناڤاس  

 ئەشرەف حەکیم - ڤاران - ناتشۆ - تیۆ ھێرناندێز  

 کرۆس - کاسیمیرۆ - مۆدریچ  

 بەیڵ - ئەسینسیۆ - بنزیما 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.