Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 03:50

ئه‌مشه‌و پاریس سانجێرمان و مۆناکۆ یارى کۆتایی جامى یه‌کگرتووى فه‌ره‌نسا ئه‌نجام ده‌ده‌ن

هه‌ردوو له‌ئه‌مشه‌ودا له‌م كاته‌ رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  له‌كاتژمێر 10:05 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ، یارى كۆتايی جامى یه‌كگرتووى فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌یارى كۆتای جامه‌كه‌دا كه‌له‌یاریگاى بۆردۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، پاریس سانجێرمان رووبه‌رووی مۆناكۆ ده‌بێته‌وه‌ . به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونى یاری ئه‌مشه‌وى نێوان هه‌ردوو یانه‌ ، ئۆناى ئیمرى راهێنه‌رى پاریس سانجێرمان ڕایگه‌یاند ، وه‌ك چۆن له‌خولى فه‌ره‌نسا له‌هه‌وڵ و سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌رده‌وام بین له‌پێناو پاڵه‌وانى بوونمان وه‌هه‌نگاوى دڵنیایشمان ناوه‌ له‌نازناوه‌كه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانى، له‌یارى ئه‌مشه‌ویشمان ده‌مانه‌وێت له‌و جامه‌دا پاڵه‌وان بین و سه‌ركه‌وتوبین له‌یاریه‌كه‌ ، وێڕای ئه‌وه‌ى مۆناكۆ یانه‌یه‌كى به‌هێزه‌ له‌خولى فه‌ره‌نسی له‌دواى ئێمه‌وه‌ دێت كه‌له‌پله‌ى دووه‌مه‌ ، وه‌له‌و جامه‌شدا توانیویه‌تى بگات به‌یاری كۆتايی بۆیه‌ مۆناكۆش هه‌وڵیان بۆ سه‌ركه‌وتنه‌ به‌لام هه‌وڵه‌كانى ئێمه‌ زیاتر ده‌بێت كه‌تێیدا بتوانین له‌م وه‌رزه‌ى جامه‌كه‌ پاڵه‌وان بین .

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.