Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:43

کوردستان به‌ چوار فیلم به‌شداریی فێستیڤاڵی که‌ربه‌لا ده‌کات

150 فیلم به‌شدارن كه‌ هی 80 ده‌وڵه‌تی جيهانن
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ یه‌كی نیسان چوار فیلمی كوردی به‌شداریی فێستیڤاڵی سینه‌مایی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن.

 پشتیوان عه‌بدوڵا كه‌ وه‌ك نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند:  فێستیڤاڵی نه‌هجی سینه‌مایی كه‌ له‌ كه‌ربه‌لا سازده‌درێت، ئه‌مساڵ خولی چواره‌میه‌تی و له‌م خوله‌دا كه‌ له‌ یه‌كی نیسان ده‌ست پێ ده‌كات، 150 فیلم به‌شدارن كه‌ هی 80 ده‌وڵه‌تی جيهانن وه‌ چوار فیلمی كوردی له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌شدار ده‌بن و شاندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش له‌ بواری سینه‌ما به‌شدار ده‌بن و وته‌شیان ده‌بێت..

 شایانی باسه‌ ئه‌و فیلمانه‌ی به‌شدار ده‌بن بریتستن له‌: "دۆزه‌خی سارد" له‌ ده‌رهێنانی نه‌سرین عابدین، "ئاوازی مه‌رگ" له‌ ده‌رهێنانی عیماد جه‌لال، فیلمی ئینمه‌یشنی "ئایلان" له‌ ده‌رهێنانی جبرائیل ئه‌بوبه‌كره‌، هه‌روه‌ها فیلمێكی واحید كفرییه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.