Erbil 9°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 20:48

ئایا سه‌وزه‌ به‌ پاککه‌ره‌وه‌ی کیمیای بشۆینه‌وه‌؟

ڕێكخراوی خۆراك ڕێگه‌ نادات موادی كیمیای بۆ شۆردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌و میوه‌ به‌كاربێت
کوردستان TV
100%

به‌كارهێنانی پاكه‌ره‌وه‌ كیمیای یه‌كان تایت و سابون و شامپۆ بۆ شۆردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌ و میوه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ دژ به‌ یاساكانی سه‌لامه‌تی خۆراك.

ئاشكرایه‌ ئه‌و مواده‌ كیمیای یانه‌ ئه‌گه‌ر بخورێت له‌ ڕێگه‌ی قوت دانه‌وه‌ یان هه‌ڵبمژرێت یان به‌رچاو بكه‌وێت زۆر ماده‌ش به‌ر پێست بكه‌وێت زیانی به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌كار بهێنرێت بۆ شۆردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌و میوه‌كان بڕێك له‌ مواده‌ كیمیایه‌كان له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمژین یان مانه‌وه‌ به‌ میوه‌و سه‌وزه‌كانه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ یان له‌ڕێگه‌ی كونیله‌كانه‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو سه‌وزه‌و میوه‌كان ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ .

ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی جیهانی ڕێگه‌ نادات موادی كیمیای بۆ شۆردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌و میوه‌ به‌كاربێت پێویته‌ به‌ په‌رمه‌گه‌ناتی پۆتاسیۆم پاك بكرێته‌وه‌ یان له‌ڕێگه‌ی سركه‌ وئاو و خوێ وه‌ پاك بكرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ له‌شكرحمید ئه‌ندازیاری خۆراك

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.