ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له ژماره‌یه له وڵاتانی دنیادا به‌فر به ره‌نگی پرته‌قاڵی ده‌باری و ئه‌مه‌ش بۆته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه و به دیارده‌یه‌كی سه‌رسوورهێنه‌ر ناوی ده‌به‌ن .
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری " dailymail " هاتووه و باس له بارینی به‌فری پرته‌قالی له چه‌ند ولاتێكی وه‌كو " رووسیا ، بولگاریا ، ئۆكرانیا و رۆمانیا " ده‌كات كه دیمه‌نێكی ناوازه و سه‌یری به‌م شوێنانه به‌خشیووه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێن ئه‌م حاله‌ته یه‌كه‌مجاره رووبدات .
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره دیمه‌نه‌كان به ته‌واوه‌تی پرتهقالین و خه‌لكی ناوچه‌كه‌ش ره‌نگی به‌فره‌كه به خۆل ده‌شووبهێنن و ده‌لێن به‌فره‌كه وه‌ك خۆل وایه .
جێی باسه تاكو ئێستا زاناكان هیچ روونكردنهوهكیان نه‌داوه ده‌رباره‌ی ئه‌م دیارده سه‌یره و باسی هیچ شتێك ناكه‌ن و ته‌نیا به دیارده‌یه‌كی سرووشتی ناوی ده‌به‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.