Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 00:26

نازم دەباغ: ئاسۆیەکی گەش لەبەردەم پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستاندایە

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران
کوردستان TV
#7
100%


نوێنەری حکومەتی هەرێمى كوردستان له‌ تاران، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسۆیەکی گەش لە بەردەم پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمدا هه‌یه‌ و پێشبینى ده‌كات، له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌ره‌و پێش بچێت.

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران پێشبینی دەكات پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان لەهەموو روویەكەوە بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە ببینێت و ئاسۆیەكی گەش لەبەردەم پەیوەندییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستاندایە.

بەپێی میدیاكانی ئێران نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران رایگەیاندووە دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ریفراندۆم، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵی داوە کە پەیوەندییەکانی وەکو حاڵەتی یەکەم جار و تەنانەت باشتر لە پێشووش بگەڕێنێتەوە.  

گوتیشی: چونکە ئێمە مێژوو، جوگرافیا، فەرهەنگ و دینی هاوبەشمان لەگەڵ ئێراندا هەیە و هەروەها ڕابردوویەکی هاوبەشی زۆریشمان بۆ هاوکاریی، پێکەوە هەیە، بە لەبەرچاو گرتنی ئەمانە من چاوەڕوان دەکەم کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو باشتربوون بڕوات و گەشەی زیاتر بستێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.