Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 00:47

یەکێتیی مامۆستایان پێشوازی لە بڕیارەکەی حکوومەت دەکەین

حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی ڕاگه‌یاند
کوردستان TV
#7
100%


دوای بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشكه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ‌سه‌ندیكاكانی یه‌كێتیی ماموستایانی كوردستان ئه‌م بڕیاره‌ به‌ هه‌نگاوێكی ئەرێنی ده‌زانین و پێویسته‌ ئیدی بایكۆت نه‌مینێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتیی ماموستایانی كوردستان، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی ئیجابییه‌ و هیوادارین مانگانه‌ مووچه‌كه‌ بدرێت و ئه‌مه‌ش وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م بێت له‌ داهاتوو پاشه‌كه‌وت به‌ته‌واوه‌تی نه‌مینێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگ بوو حكوومه‌ت ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به ‌فه‌رمانبه‌رانی دابوو جێبه‌جێی كرد.

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی گوتیشی: دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌ پێویسته‌ ئیدی بایكۆت بشكێندرێت، چونكه‌ مووچه‌خۆران له‌ پێناو نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وت بایكۆتی ده‌وامیان كردبوو، حكوومه‌تیش وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئه‌وانی داوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ هیچ بیانوویه‌ك بۆ بایكۆت نه‌ما.

ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری داراییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان ڕاگه‌یاند و دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ش ئه‌مه‌ بووه‌ جێگه‌ی دڵخۆشی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.